رووادو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە کە رێگه نه‌درێت عێراق ببێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزييه‌كانی ناوچەکە. هاوکات، هەردوولا کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییان بە "ئەرێنی هەڵسەنگاند".
ئێواره‌ى رۆژی هه‌ينى، 2023/11/10، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستيڤن چارڵس هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و لەبارەی دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا دوايين كۆبوونه‌وه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانيان "به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرده‌وه و له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌يان به سه‌ردانى دوێنێى به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد."
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "باسيان له كاريگه‌رى و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد و له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه بپارێزرێت و رێگه نه‌درێت عێراق ببێته به‌شێكى كێشه و ئاڵۆزييه‌كان."
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "پاراستنى سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ