رووداو- هەولێر
لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لە کاژێر 10:30 خولەکی رۆژی شەممە 10-12-2016 خۆپیشاندانێک لە باخی شار بەڕێوەچوو بۆ ئیدانەکردنی لێدوانەکانی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان.
مەنسوور بارزانی، فەرماندەی لەشکری تایبەتی گوڵان لە هێزی پێشمەرگە کە لە نێو خۆپیشاندەران بوو لە شاری هەولێر، گوتی: "ئێمە وەک پێشمەرگە سووکایەتی بە پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان قبوڵ ناکەین و داواکارین تەنیا بە داوای لێبوردنێک تەواو نەبێت و ئەو پەرلەمانتارە سزا بدرێت".
مەنسوور بارزانی گوتی: "خوێنی شەهید زۆر گرانبەهایە و داوا دەکەین ئەو کەسانەی کە سووکایەتی بە خوێنی شەهیدان دەکەن سنوورێکیان بۆ دابنرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ