گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
23 Photos
حەیدەر عومەر

رووداو دیجیتاڵ 

بەهۆی بارانی بەخوڕ، لافاو سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەکیەی گرتەوە. بەهۆی لافاوەکەوە لەو سنوورە دوو کەس خنکان. ئاویش چووەتە نێو سەدان ماڵ و هیچیان بۆ دەرنەچووە. 
 
وێنەکان ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و وێرانکاریی دوای لافاوەکە پێشان دەدەن کە ماڵەکان ئاویان تێچووە، ئۆتۆمبێلەکان لافاو بردوونی و تێکشکاون. 
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمە خێرخوازییەکان لەو سنوورە سەرقاڵی کارکردنن تاوەکو ماڵ و شوێنە گشتییەکان لە لیتەی لافاو پاک بکەنەوە و ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە نۆژەنی بکەنەوە.