بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی لە پێنجوێن، جگە لەوەی ئاستەنگییان بۆ بەشێک لە کایەکانی ژیان دروستکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا دیمەنێکی تەواو سەرنجراکێشی لە سەیرانگەی گۆلێ نەخشاندووە
لە سلێمانی خۆپێشاندان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کورداستان رێکخرا و کچان و ژنان بەشدارییەکی بەرفراوانیان تێیدا هەبوو، وەکو پاڵپشتی بۆ ئەو کچە شەڕڤانەی کەزییەکەی لەلایەن چەکدارێکی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە بڕا، سەدان کەزیی دیکەیان هۆنییەوە
زۆرینەی باخەکانی خانەقین لە سەنتەری شارەکەن، لەدوای ساڵی 2003وە وردە وردە بە مەبەستی فرۆشتنیان لەناودەبرێن، لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا بە هۆکاری سرووشتی و مرۆیی بەشێکی زۆریان وشک بوون و لەنێوچوون
بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا، ئاستی ئاوی دەریاچەی دووکان دابەزیوە و لە دەشتی بتوێن گۆڕستانی گوندێک دەرکەوتووە کە دەیان ساڵە لەژێر ئاوی دەریاچەکەدا بووە.
ئەمشەو لە قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک کەسێک تەقەی لە خوشکەکەی کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە. هاوکات زاواکەشی بریندار کردووە و بۆ چارەسەر رەوانەی دهۆک کراوە.