پۆلیسی مەدینە بۆ رووداو: مەلا عەلی کەڵەک دەستگیرکراوە

11-02-2020
رووداو @Rudawkurdish
ڤیدیۆی مەلا عەلی کەڵەک کە بانگەشەی ئەوە دەکات نابینایەک چاکدەکاتەوە
ڤیدیۆی مەلا عەلی کەڵەک کە بانگەشەی ئەوە دەکات نابینایەک چاکدەکاتەوە
نیشانەکردن مەلا عەلی کەڵەک
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

پۆلیسی مەدینەی منەوەرە هەواڵی دەستگیرکردنی مەلا عەلی کەڵەکی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە عێراقییە، ناوی عەلی مەحموودە و تەمەنی 50 ساڵانە و کوردە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە نەخۆشییەکانی خەڵک چاکدەکاتەوە. 
 
هاوکات لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، مەلا عەلی لە دوبەی دەردەکەوێت و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بینایی بۆ کەسێکی بەتەمەنی نابینا دەگێڕێتەوە. پۆلیس دەڵێت، ئەو کەسە (مەلا عەلی) بەتۆمەتی ئەوەی "خەڵکی پاکستانی هێناوە لەگەڵ خۆی و گوایە چارەسەریان دەکات" لە مزگەوتی "نەبەوی" دەستگیرکراوە.
 
پێشتر پۆلیسی شاری مەدینەی منەوەرەی سعودیە رایگەیاند، لە مزگەوتی "نەبەوی" کەسێکی عێراقییان دەستگیرکردووە کە پەنجا ساڵ دەبێت و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کوێر و نەخۆش چاکدەکاتەوە.
 
گوتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی مەدینە رایگەیاند، دوای ئەوەی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتەی ڤیدیۆیی کەسێک بڵاوبووەوە کە لە مزگەوتی پێغەمبەر سەردانیکەران بە ناوی چارەسەرکردنەوە فریودەدات، دەزگا ئەمنییەکان بەدوایدا گەڕان و گرتیان.
 
گوتەبێژی راگەیاندنی پۆلیسی مەدینە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەموو رێوشوێنێکیان دژی گرتووەتەبەر.
 
پێشتر مەلا عەلیی کەڵەک لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاندبوو کە چووەتە گەشتی عومرە و لەوێ نەخۆش چاک دەکاتەوە و چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردبووەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکانیدا "چارەسەر" بۆ عومرەکاران دەکات.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنێکی دیکە بۆ کرێی خوێندن دەکات

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە داشکاندنێکی دیکە کرێی خوێندن بە رێژەی 20٪ بۆ سەرجەم قۆناخەکان، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆ خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.