لە قوتابخانەکانی چوار پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی سەرماوە پشووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەی گەرما، ئەمڕۆ لە قوتابخانەکانی چوار پارێزگای باکووری کوردستان پشووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی شوباتی 2026 لە قوتابخانەکانی پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، وان، ئاگری و مووش پشووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگای ئەرزەڕۆم، سەرجەم قوتابخانەکانی ناوەند و شارۆچکەکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی بەفربارین و دابەزینی پلەی گەرماوە ئەمڕۆ دادەخرێن.
 
لە پارێزگاکانی ئاگری، وان و مووشیش بەفرێکی زۆر دەبارێ و بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە قوتابخانەکاندا پشووی فەرمی دەبێت.
 
لەو پارێزگایانەی پشووی خوێندن راگەیێندراوە، فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی دووگیانیش ناچنە سەر کار و ئەو رۆژەیان وەک مۆڵەتی کارگێڕی بۆ هەژمار دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی راگەیاندنی پڕۆژەکە

"ئی-پسوولە" راگەیێندرا؛ بە ئۆنلاین پارەی کارەبا بدە و 20% داشکاندن وەربگرە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستمێکی نوێی بە ناوی "ئی-پسوولە" راگەیاند بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیانەوە پارەی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بدەن. وەک دەستپێک، هەر کەسێک بەم رێگەیە پارەی کارەبا بدات، تاوەکو مانگێک داشکاندنی 20%ـی بۆ دەکرێت.