رووداو- هەولێر
له سه‌ره‌تای هاتنی حكومه‌تی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له ساڵی 1968 هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ كورد رێكبكه‌وێت، تا خۆی له‌سه‌ر پێ بگرێت و شۆڕشی كوردی بێ ده‌نگ بكات.
له ئه‌نجامی گفتوگۆی حكومه‌تی به‌عس و كورد، كه ئه‌وكات مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، رێكه‌وتنامه‌ی 11ی ئازار راگه‌یاندرا.
ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه له 15 خاڵ پێكهاتبوو، دوای دوو ساڵ گفتوگۆكردن له 1970/3/11 له لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی عێراق له به‌غدا خوێندرایه‌وه.
گرنگترین خاڵی رێكه‌وتنه‌كه، داننان بوو به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی كوردی له قوتابخانه‌كان بخوێندرێت، ئه‌وه یه‌كه‌مین جار بوو حكومه‌تی عێراقی به فه‌رمی ئه‌و مافانەی به گه‌لی كوردستاندا.
به بڕوای د. مه‌حموود عوسمان، كه خۆی له دانوستاندنه‌كان به‌شدار بووه، 11ی ئازار به‌رهه‌می شۆڕشی ئه‌یلول بووه، ئه‌و رێكه‌وتنامه‌كه به سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد داده‌نێت.
به‌هۆی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاره‌وه وره‌ی خه‌ڵك به‌رزبووه‌وه، زۆرینه پێشوازییان له رێكه‌وتنه‌كه كرد و ئاهه‌نگیان گێڕا.
به بڕوای پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌یلول، مه‌لا مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد باوه‌ڕی به ئاشتی هه‌بووه، بۆیه به‌و رێكه‌وتنامه‌یه رازی بووه، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌لا مسته‌فا دراوه، له رێكه‌وتنه‌كه پاشگه‌زنه‌بووه‌ته‌وه.
4 ساڵ حكومه‌تی عێراق و سه‌ركردایه‌تی كورد له گفتوگۆدابوون بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنامه‌كه، كه یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كان سنووری باشووری كوردستان به تایبه‌تی كه‌ركووك بوو، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانه به رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر، له نێوان عێراق و ئێران له 1975/3/6 به ته‌واوی كۆتایی هات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ