رووداو - هاوینەهەواری بێخاڵ
ئه‌مساڵ هه‌م حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و هه‌م كه‌رتی تایبه‌ت، له سنووری ده‌ڤه‌ری سۆران سه‌رقاڵی بنیادنانی پرۆژه‌ی نوێی گه‌شتیارین، پرۆژه‌كان به‌شێكیان له قۆناخی کۆتاییدان، وادەکەن ناوچەکە لەمەودوا هەرچوار وەرزی ساڵ بەڕووی گەشیاراندا کراوەبێت.
شاخه‌وان سریشمهیی، خاوه‌ن پرۆژه‌ی گه‌شتیاری لە گەلی عەلی بەگ دەڵێ "ئه‌و شاخه ده‌ردێنین، چونكه ساڵی رابردوو كه‌رتی گه‌شتیاری پر داهاتترین كه‌رتی ئابووری ناوچه‌كه بوو. ده‌مانه‌وێت به پرۆژه‌ی مۆدێرن گه‌لی له ئاست ئه‌و ناوبانگ و ژماره زۆره‌ی گه‌شتیار بێت، كه ساڵانه رووی تیده‌كه‌ن".
ئامێری زۆر سه‌رقاڵی كاركردنن، نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌شت وایکردووە پەلەبکەن لە ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان. ته‌واوی ئه‌و ناوچانەش حكومه‌ت به كرێی ساڵانه به كه‌رتی تایبه‌تیان ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م هه‌لی كاری زیاتر له رێگه‌ی ئه‌و كهرتەوە بڕه‌خسێت، هه‌م داهاتی زیاتر بۆ كه‌رتی گشتی كۆبكرێته‌وه.
بارزان محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران دەڵێ "ساڵانی رابردوو ئه‌و شوێنانه بێ كه‌ڵك بوون و، كه‌س كرێی ساڵانه‌ی به حكومه‌ت نه‌ده‌دا، بۆیه به نۆژه‌نكردنه‌وه و بنیادنانی چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاری، خه‌ڵك و حكومه‌ت لێی سوودمه‌ند ده‌بن".
بۆ ئه‌مساڵ، هاوینەهەواری بێخاڵ به دێزاینێكی نوێ و سه‌رده‌میانه ده‌خرێته خزمه‌ت كه‌رتی گه‌شتیاری و، هه‌رچوار وه‌رزی ساڵیش به‌ڕووی گه‌شتیاراندا واڵا ده‌بێت.
سه‌ید سه‌لیم، خاوه‌ن پرۆژه‌ی گه‌شتیاری لە ناوچەکە دەڵێ "بێخاڵ ئیدی ئه‌و شوێنه نابێت، کە گه‌شتیار ته‌نها له وه‌رزی گه‌رمادا رووی تێبكات، له‌مه‌ودوا له هه‌رچوار وه‌رزه‌كانی ساڵ ده‌بێته شوێنێكی گرنگی گه‌شتیاری، چونكه هۆتێل، مۆتێل و چێشتخانه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی تێدا دروستدەکرێت".
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ