داعش هێرشدەکاتە سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە کەرکووک و بە 'فڕۆکەی جەنگی بۆردووماندەکرێن'

11-03-2022
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، کاژێر یازدەی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای کەرکووک هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی هاڤانە و بای حەسەنیان دا و بەو هۆیەوە شەڕ و پێکدادان دروستبووە.
 
ئەمڕۆ هەینی 11-03-2022 سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژمارەیەک چەکداری داعش هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن و هاڤانە و لە سنوورەکە نزیک بوونەوە، بەڵام هێزە عێراقییەکان بەرپەرچییان دانەوە و پێکدادان دروستبوو."
 
ئەو سەرچاوەیە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند: "چەکدارانی داعش لە ناوچەیەکی نشێودا بوون و رێگەی چوونی ئۆتۆمبێل نەبوو، بۆیە لەسەر داوای سوپای عێراق، فڕۆکەی جەنگیی عێراقی بەشداری کرد و چەندین پێگەی داعشیان لەو سنوورە بۆردوومان کرد و شکستیان بە هێرشەکەی داعش هێنا".
 
بە گوتەی سەرچاوەکە لە شەوی رابردووەوە هێزە سەربازییەکان و پۆلیسی کەرکووک خراونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و بە دوای جێ پێی چەکدارەکاندا دەگەڕێن، تاوەکو بزانرێت لە کوێوە هاتوون و بۆ کوێ هەڵاتوون.
 
کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو ژمارەی هێرشەکانی چەکدارانی داعش لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد و چەند جارێک هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە، سوپا و حەشدی شەعبی. زیادبوونی هێرشەکانی داعش وایکرد هاوئانگی زیاتر لە نێوان پێشمەرگە و سوپادا بکرێت و تاوەکو ئێستا چەند ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لەو ناوچانەدا کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؛ 'هاوخەم و هاوپشتتانین'

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئەمڕۆ سەرەخۆشیی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە لە رووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان.