رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، زیاتر لە 663 ملیار دینار وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە و چاوەڕوان دەکرێت سبەی خشتەی مووچە رابگەیێندرێت.
رۆژی دووشەممە، 11-05-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕی 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار، وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."
سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی خشتەی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە، گوژمەی تەواوکاریی مووچەی مانگی نیسان بگاتە سەر هەژماری وەزارەتەکە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلەکە و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، راستەوخۆ خشتەی مووچە رادەگەیێندرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت."
پێشتر، هەر ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسێکی باڵا بە سەنگەر عەبدولڕەحمانی راگەیاند، 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار پارەی مووچە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ