دوو گیرفانبڕەکەی مزگەوتەکانی سلێمانی دەستگیرکران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە لە مزگەوتەکانیدا گیرفانی نوێژخوێنانیان بڕیوە.
 
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دیاردەی دزیکردن و گیرفانبڕین لەناو مزگەوتەکانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی سەری هەڵدا، هێزەکانی پۆلیس بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد. تۆمەتبارەکان قەرەباڵخی ناو مزگەوتەکانیان قۆستووەتەوە و پارەی ناو گیرفانی نوێژخوێنانیان دزیوە.
 
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە، بە بڕیاری دادوەر و بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری، توانرا هەردوو تۆمەتبار لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیر بکرێن.
 
ئەو دوو تۆمەتبارە یەکیان ناوی (م، غ، ح) لەدایکبووی ساڵی 1987و ئەوی دیکەیش (ن، ج، ت) لەدایکبووی ساڵی 1961.
 
 
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، تۆمەتباری یەکەم بە 13 تاوانی دزی تۆمەتبار کراوە؛ تۆمەتباری دووەمیش پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ، بنکەی پۆلیسی شارەزوور و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهۆی تاوانی دزیکردنەوە.
 
ئێستا هەردوو تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو سێیەم بەشەخۆراکی ئەم ساڵ دابەش بکرێ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو سێیەم بەشەخۆراکی ئەم ساڵ دابەش بکرێ. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر دەڵێ: "سبەی پارە لە بریکارەکان وەردەگرین." بەڕێوبەری دابەشکردنی سلێمانیش دەڵێ: "بڕی پارەی ئەم مانگە کەم کراوەتەوە."