رووداو دیجیتاڵ
لەسەر شەقامە سەرەکی و گشتییەکانی شاری هەولێر، زبڵدانەکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بە رەنگی جۆراوجۆر دانراون، بەڵام نەبوونی پلانێکی ئەندازیاریی گونجاو بۆ رێکخستنیان سیمای شەقامەکانی تێکداوە.
ئەم زبڵدانە پلاستیکییە گەورانە، جگە لەوەی لەگەڵ ژینگە و تەلارسازیی مۆدێرنی شاردا ناگونجێن، زۆرجاریش بەهۆی پڕبوون و کۆبوونەوەی خاشاک لە دەوریان، دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش و میکرۆب.
لە وێنەکاندا بەڕوونی دەردەکەوێت، زبڵدانەکان لەبری ئەوەی لە شوێنی دیاریکراوی خۆیاندا بن، لەسەر شەقامەکان دانراون، تەنانەت کەوتوونەتە نێوەڕاستی رێگەکان و شوێنی پارککردنی ئۆتۆمبێلەکانیان گرتووە.