Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شاندە باڵاکەی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی

شاندە باڵاکەی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی

کوردستان11-07-2024

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی لەشکرکێشییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

11-07-2024

بابەتی پەیوەندیدار

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

پارێزگاری سلێمانی: باپیرم لە تۆپبارانی عەبابەیلی شەهید بووە
کوردستان31-05-2026

پارێزگاری سلێمانی: باپیرم لە تۆپبارانی عەبابەیلی شەهید بووە

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی پێنجشەممە شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری هەولێر.
 
شاندەکە لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هاتوون. 
 
رۆژی چوارشەممە 10-07-2024 ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبووەوە و هێرشەکانی تورکیای لەنێو عێراق و هەرێمی کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت تورکیا رەچاوی دراوسێیەتی باش بکات، بڕیاریشیدا شاندێک بە سەرۆکایەتیی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت بەمەبەستی "یەکخستنی هەڵوێست."
 
ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کە ژمارەیەک لە وەزارەت و دامەزراوە ئەمنییەکان لەخۆدەگرێت، دوای کۆبوونەوەی بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، هێرش و ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی تورکیاشی گەنگەشە کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا دیارترین بابەت و پێشهاتە ئەمنییەکانی خشتەی کار باسکراون لەسەروویانەوە "دەستوەردان و پێشێلکارییەکانی هێزەکانی تورکیا لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان."
 
ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، داوای لە سەرجەم لایەن و هێزە نیشتمانییەکان کرد پشتیوانی لە هەڵوێستی حکومەت لەوبارەیەوە بکەن.
 
هەروەها هاتووە "جەخت کرایەوە لەسەر رەتکردنەوەی هاتنەناوەوەی سەربازیی تورکیا بۆ نێو خاکی عێراق. پێویستە لەسەر تورکیا رەچاوی پرەنسیپی "دراوسێیەتی باش" و "مامەڵەی دیپلۆماسی" لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات و، لە هەر بابەتێکی ئەمنی، هاوئاهەنگیی لەگەڵدا بکات."
 
هەریەک لە وەزیرانی ناوخۆ، بەرگری، داد، دارایی، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بەرپرسانی دەزگا هەواڵگری و ئەمنی و سەربازییەکان بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
 
لە دوو هەفتەی رابردوودا شەڕ و پێکدادانی قورس لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە روویداوە.