رووداو-هەولێر
بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ رایگەیاند، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کۆمپانیا و دەزگایانەی راگەیاندن تۆماردەکەم کە تۆمەتی بەرتیل خواردن و دەستگیرکردنمیان بڵاوکردووەتەوە.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەر لە حەوت ساڵ بەڕێوەبەری ناحیەی ئاوەسپیی بووم، ئەوکات کۆمپانیایەکی تورکی بەنداوێکی لەو سنوورە دروستکرد، ئێستا بە بەرتیل وەرگرتن تۆمەتباری کردووم، منیش سبەی یەکشەممە سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیاکە تۆماردەکەم.
عادل مەلا ساڵح کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە گوتی: "بە تۆمەتی ناوزڕاندن، سکاڵای یاسایی لەسەر سەرجەم ئەو دەزگا راگەیاندن و پەیجانە تۆماردەکەم کە بەبێ زانیاریی دروست، هەواڵیان لەسەر دەستگیرکردنی من بڵاوکردووەتەوە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لەسەر سکاڵای کۆمپانیایەکی تورکی، عادل مەلا ساڵح، بە پێی ماددەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ