رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان لە گوندی "کولەکی گەورە" دەستگیرکردووە کە تەقەی کردووە و هەڕەشەیشی لە دایک و باوکی کردووە.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، بنکەی پۆلیسی شاوێس دەستبەجێ تیمێکیان پێکهێناوە و توانیویانە لە کەمتر لە کاژێرێکدا تۆمەتبار "ئـ . س. م." دەستگیر بکەن.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، تۆمەتبارەکە کڵاشینکۆفێک، دوو مەخزەنی کڵاشینکۆف، کۆمەڵێک فیشەک، چەقۆیەک، دەمانچەیەکی تورکی و ساچمەزەنێک چەندین کەرەستەی دیکەی هێرشبردن و شەڕی پێبووە کە لە ماڵەکەیدا دەستیان بەسەردا گیراوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات کە تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددی "21ـی چەک" لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و راگیراوە.




