گالەری

 
لە دووەم رۆژی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی زیاتر لە 20 فیلم نمایشکران و بینەرێکی زۆر لە سینەماکان دەکەن.
 
فێستیڤاڵەکە دەیان ئەکتەر و میوانی بیانی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ سلێمانی راکێشاوە و بەشدارییان لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵەکە دا کرد. 
 
بە گشتی 150 فیلم لە 30 وڵاتی جیاواز بەشداری دەکەن. هەروەها 95 فیلم لە بەشە پێشبڕکێکاندا کێبڕکێ دەکەن. جگە لە نمایشەکان، پانێڵی گفتوگۆی ئەکادیمی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچن.
 
تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری فەرمی میدیایی فێستیڤاڵەکەیە و بە31 بەڵگەفیلمیش لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداریی کردووە. 
 
هۆڵی یەکی سیتی سینەما تایبەت کراوە بە بەرهەمەکانی رووداو و بینەرێکی زۆر رووی تێ کردوون.