رێبوار تەها بۆ هاونیشتمانییان: تاوانبارانی رووداوەکەی شەوی رابردوو دەستگیرکراون

11-11-2025
گەشاو خالید
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری کەرکووک لە قوتابخانەی 11ی ئاداری کەرکووک دەنگی دا و داوای لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوانبارانی رووداوەکەی شەوی رابردوو دەستگیرکراون". 
 
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دڵخۆشم ئەمڕۆ دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد. تاوەکو ئەم کاتە هیچ کێشە و گرفتێک رووی نەداوە. هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی کێشە دروست بێت."
 
پارێزگاری کەرکووک داوای لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان کرد بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکەن و گوتی، "دەنگدان مافی خۆتانە؛ نوێنەری خۆتان هەڵبژێرن."
 
رێبوار تەها ئاماژەی بەوە دا، "داوا لە کۆمەڵانی خەڵک و کەرکووکییەکان دەکەم، دەنگ بدەن و کەرکووک و ئیدارەکەی بپارێزن."  
 
پارێزگاری کەرکووک داوای لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییانیش کرد ئاستەنگ و قەرەباڵخی لە شەقامەکان دروست نەکەن تاوەکو خەڵکی بە ئاسانی بگەنە بنکەکانی دەنگدان.
 
پارێزگاری کەرکووک لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووش گوتی: "ئەو رووداوەی درەنگی شەوی رابردوو روویدا کە تێیدا پاسەوانی بەربژێرێکی بەرەیەکی سیاسی تەقەیەکی کرد و دوو پۆلیس کوژران، دوابەدوای رووداوەکە تاوانباران دەستگیرکران. ڤیدیۆ و وێنەکانمان بەدەستگەیشتووە و هەموو شتێک بە روونی دیارە. تاوانباران دەدەرێنە دادگە."
 
درەنگی شەوی رابردوو لە شاری کەرکووک شەڕەتەقە روویدا و بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژران و دوو هاونیشتمانیش بریندار بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا. وێنە: AFP

سەرچاوەیەک لە هەسەدە و هاونیشتمانییەک بۆ رووداو: هێرشەکان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ بوونەتەوە

چالاکڤانێکی کورد لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هێزەکانی سووریا هێرشەکانیان بە ئاڕاستەی کۆبانێ چڕ کردوونەتەوە. کۆبانێ لە باکووری رۆژهەڵاتی حەلەبە، بەڵام هێرشەکان لە پارێزگای رەققەوەن