رووداو دیجیتاڵ
ئەم چەند رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هەولێریش بەشێکی شەپۆلەکەی بەرکەوت و کەشێکی پاییزەی بەخشییە پایتەخت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە رۆژانی داهاتوو شەپۆلەکە کاریگەرییەکەی دەمێنێت، ناوبەناو بارانبارین بەردەوام دەبێت.
شەپۆلی بارانی ئەمجارە لە باشووری کوردستان لافاوی وێرانکەری لەگەڵ بوو، کارەساتی دروست کرد و هاونیشتمانییانی دڵتەنگ کرد، دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ و کەرکووک و کەلار و گیانلەدەستدانی 5 هاونیشتمانی.