رووداو - هەولێر
بەپێی توێژینەوەیەکی هاوبەشی وەزارەتی پلاندانان و بانکی نێو دەوڵەتی، ئاوارەکانی سوریا و ناوخۆی عێراق، ئەوانەی شەری داعش لەماڵ و حاڵی خۆیان هەڵی کەندوون و ئاوارەی باشوری کوردستانی کردوون، بارگرانیەکی گەورەی ئابوریان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست کردووە.
هاتنی ئاوارەکان بە رێژەی ٢٨% دانیشتوانی هەرێمی کوردستانیان زیادکردووە، رێژەی هەژاریشیان ٣.٥% بۆ ٨.١ بەرزکردۆتەوە.
هەر بەهۆی ئەوارەکانەوە، گەشەی ئابوری ٥% دابەزیوە،هەڵاوسانی نرخیش ٢٠% زیادی کردووە،هەموو ئەم رێژانە دوای توێژینەوەیەکی مەیدانی وەزارەتی پلاندانان و بانکی نێوە دەوڵەتی دەرکەوتوون، بانکی نێودەوڵەتیش دەیەوێت رۆڵ بگێڕێت لە جێگیرکردنی دۆخەکە.
بارزانی رەخنەی توندی لەبەغدا گرت، کە جگە لە برینی موچەی خەڵکی کوردستان، کارێکی بۆ ئاوارەکانیش نەکردووە، بەڵام وەزیری کۆچ و کۆچ بەرانی عێراقیش هەروەک بارزانی ، رەخنەی هەیە.چونکە ئەو ٢ ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینارە بەکەم دەزانێت کە لە بودجەی ٢٠١٥ عێراق بۆ ئاوارەکان تەرخان کراوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ