رووداو دیجیتاڵ
بەبەشداریی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و چەندین وەرزشڤانی ناوخۆ و دەرەوەی کورستان و عێراق، چوارەم فیستیڤاڵی بەفر لە چیای کۆڕەکی گەشتیاری بەڕێوەچوو و چەندین چالاکیی جیاوازی تێدا ئەنجامدران.
لە فیستیڤاڵەکەدا، جگە لە یاریی خلیسکانێی سەر بەفر، یارییە ئاسمانییەکانی پاراماتۆڕ، چەندین بڕگەی گۆرانیگوتن و هونەری بەڕێوەچوون.
ساڵانە فیستیڤاڵی بەفر لە چیای کۆڕەک بەڕێوەدەچێت کە بەهۆی بەڕێوەچوونی ئەو فیستیڤاڵەوە دەیان گەشتیار سەردانی چیاکە دەکەن و کاتەکانیان لەنێو کەشوهەوایەکی سەرنجڕاکێش بەفراویدا بەڕێدەکەن.