رووداو دیجیتاڵ
شاری مەرەش لە باکووری کوردستان کە سەنتەری بوومەلەرزە 7.8 پلەکەی 6ـی شوبات بوو، یەکێکە لەو ناوچانەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، هەم زیانی گیانی و هەم زیانی دارایی.
تیمەکانی فریاکەوتن شەو و رۆژیان خستووەتەسەر یەک تاوەکو ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردوودا ماونەتەوە دەریان بهێنن، بەشێکیان دوای نزیکەی حەوت رۆژ هێشتا زیندوون، بەشێکی دیکەیشیان کەسوکاریان بۆ دوایین جار چانسی ئەوەیان دەبێت تەرمەکانیان لە باوەش بگرن.
بەشێک لە کەسوکاری قوربانییان دەست بە نزا چاویان لە دەستی تیمەکانی فریاکەوتنە هەواڵێکیان پێ بدەن، بەدیار باڵەخانە رووخاوەکانەوە دەوەستن و شەوانیش شوێنی ئازیزانیان جێناهێڵن.