گالەری

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
15 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir

رووداو دیجیتاڵ 

لەدوای راگرتنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە نزیکەی 40 رۆژی خایاند، دەرگەی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
 
منداڵان بەدڵ خۆشییەوە لەدوای ماوەیەکی زۆر بە هاوڕێکانییان شادبوونەوە زەردەخەنە چووە سەر لێوەکانیان.
 
لەگەڵ کردنەوەی دەرگەی قوتابخانەکان، خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەستیپێکردەوە. 
 
وێنەکان گەڕانەوەی قوتابییانە بۆ پۆلەکان لە قوتابخانەی حەپسەخان لە هەولێر. 
 
بەگوتەی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، "نزیکەی 6 هەزار قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان هەن، بەگشتی 57%یان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن و 43%یان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە."
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە باشووری کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن قوتابی لە قوتابخانەکاندا دەخوێنن، لەو ژمارەیە نزیکەی 150 هەزاریان لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردین لە ناوچە کێشە لەسەرەکانن.