هەموو ساڵێک لە هەولێر خولی کڵاو کڵاوێن دەکرێتەوە، یارییەکان لەگەڵ حەیران و لاوکەوە بەڕێوەدەچن. لە خولەکەی ئەمساڵ 64 گرووپ لە سەر ئاستی شاری هەولێر دەوروبەری بەشدارییان کردووە.
یاری کڵاو کڵاوێن یارییەکی کۆنی فۆلکلۆری کوردییە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، ئەم یارییە زیاتر لە مانگی رەمەزان دەکرێت و، هەروەها لە وەرزی زستان ئەنجامدەدرێ.
لوقمان مەرزانی، رێکخەری خولەکە دەڵێت، "ئامانجمان ئەوەیە ئەم یارییە نەمرێت و بە زیندوویی بمێنێتەوە و، گەنج و لاوی نوێ ئاشنا ببن بە یاریی باو و باپیران و بەرزڕاگرتنی فۆلکلۆری کوردی".