لە گەڕەکی رۆشنبیریی هەولێر کێشەی کۆکردنەوەی زبڵ هەیە و شارەوانی دەڵێت، ئەمڕۆ چارەسەر دەکرێت

12-05-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو هاونیشتمانیی گەڕەکی رۆشنبیری لە شاری هەولێر دەڵێن، چەند رۆژێکە زبڵ کۆنەکراوەتەوە و هۆکارەکەی نازانن. بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر دەڵێ، هەر ئەمڕۆ تیم بۆ ئەو کۆڵانانە دەنێرن کە کێشەیان هەیە.
 
هاونیشتمانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایار بە رووداویان گوت، "کۆبوونەوەی زبڵ لە کۆڵانەکانمان جگە لەوەی دیمەنێکی ناشارستانیی هەیە، بۆنی ناخۆشیش بڵاودەبێتەوە و ناشزانین هۆکارەکە چییە و کارمەندانی خاوێنکردنەوە چەند رۆژێکە نەهاتوون."
 
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هیچ کێشەیەکمان لە کۆکردنەوەی زبڵ نییە و هەموو کارمەندەکان بە 600 ئۆتۆمبێلەوە بەردەوامن لە کارەکانیان."
 
لەبارەی داوای هاونیشتمانییانی گەڕەکی رۆشنبیری، ژیار جەلال دەڵێت، "کۆکردنەوەی زبڵ رۆژناڕۆژێکە، پێدەچێ شۆفێرێک کۆڵانێکی بیرچووبێ، هەر ئەمڕۆ تیمی بەدواداچوون دەنێرین بۆ گەڕەکی رۆشنبیری و، هەر گەڕەکێکیش زبڵی کۆنەکرابێتەوە راستەوخۆ کارمەند و ئۆتۆمبێلی بۆ دەنێرین."
 
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، ژمارەیەکی تایبەتیان داناوە (07509584838) بۆ هاونیشتمانیان، کە ئەگەر وەکو پێویست کارمەندانی خاوێنکردنەوە نەچوونە کۆڵانەکانیان پەیوەندی پێوەبکەن راستەوخۆ هاوکاریان دەبن و 24 کاژێر هێڵەکە کراوەیەوە.
 
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر گوتی، رۆژانە 2 بۆ 2500 تۆن زبڵ لە شاری هەولێر و دەوروبەری کۆدەکرێتەوە و لە کانی قرژاڵە لەنێودەبرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی

هێمن هەورامی: تەنیا 5%ـی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ سوودانی جێبەجێ کرا

لە سێیەم پانێڵی دیالۆگی عێراقی 2026 لە واشنتن، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، سیستمی سیاسیی عێراق لە "قەیرانێکی پێکهاتەیی و سیستمی"ـی قووڵدایە و گوتی، 55 ماددەی دەستوور هێشتا جێبەجێ نەکراون و لە رێککەوتنە سیاسییەکەی پێکهێنانی حکومەتی سوودانیشدا تەنیا 5%ـی خاڵەکان جێبەجێکراون.