رووداو - هەولێر
پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی راگەیاندنی ئەنجامی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی باسی لە چۆنیەتی گەڕانەوەی ناوی خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگاكان كرد.
رۆژی سێشەممە 12-7-2016 وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ئەمساڵ بەهاوكاری لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەرنامەیەكیان داناوە و هەر پارێزگایەك ئەولەویەتی خۆی دەبێت و، بەپێی پێداویستی لە بەشە جیاوازەكان خوێندكاران وەردەگرن، واتە رێژەی دەرچوون كاریگەری نابێت لەسەر گەڕانەوەی ناوی خوێندكاران لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی، 85% ی وەرگرتن بۆ زانكۆی هەر شارێك بۆ خەڵكی ئەو شارەیە كە زانكۆكەی لێیە.
رۆژی سێشەممە 12-7-2016 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی و وێژەی لە بەشە زانستی و وێژەییەکان بۆ ئەمساڵی خوێندن ئاشکرا کرد.
ئەمساڵ 263 هەزار و 954 قوتابی لە پۆلەکانی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی و پیشەییەکان بە چاودێریی 54 هەزار و 301 مامۆستا و بەڕێوەبەر لە چوار هەزار و 270 هۆڵ تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ