رووداو- دهۆك
پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسی لقی 17ی لە شنگال دەگۆڕێت و بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی دهۆك لە شوێنەكەی دادەندرێت.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، بە نووسراوی فەرمی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەربەست بابیری، بەرپرسی لقی 17 پارتی لە شنگال لە پۆستەكەی لادراوە و سەعید شنگالی، بەڕێوەبەری پێشووی ئاسایشی دهۆكلە شوێنەكەی دانراوە.
سەعید شنگالی وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت كە بە فەرمی بۆ ئەو پۆستە راسپێردراوە و سبەی دەستبەكاردەبێت. شنگالی گوتی : "یەكەم كارم هاوكاریكردنی ئاوارەكانی سەر چیای شنگال دەبێت و هەموو هەوڵێك دەدەم تاوەكو تەواوی ئاوارەكان رزگار بكەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ