رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: هەرێم بورهان
بەهۆی لافاوە وێرانکەرەکەی نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە، سەدان ماڵ لە ناحیەی شۆڕشی سنووری پارێزگای سلێمانی بێماڵ بوون و لافاو هیچی بۆ نەهێشتوونەتەوە.
کاتێک بە بەشێک لە گەڕەکەکانی ئەو ناحیەیەدا دەڕۆیت، قوڕ و لیتە و وێرانەی لافاو باڵی بەسەریاندا کێشاوە.
بەپێی ئاماری فەرمی، تاوەکو ئێستا لە سنووری ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و قەزای چەمچەماڵ، زیان بە زیاتر لە دوو هەزار ماڵ گەیشتووە.