ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-02-2020 بە ئامادەبوونی چەند مامۆستایەکی ئایینی، مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین، رێوڕەسمێک بۆ بەخشینی خەڵاتی قەڵخانی رێزلێنان بە هەوراز گوڵپی، پێشکێشکاری دیاری رووداو و پێشکێشکاری بەرنامەی یەک هەواڵی پۆرتاڵی رووداو بەڕێوەچوو.
دوای بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکەش ئەو هاونیشتمانیانەی لەوێ ئامادەبوون وێنەیان لەگەڵ هەوراز گوڵپی دەگرت.
بەخشینی ئەو خەڵاتە بە هەوراز گوڵپی دوای بڵاوبوونەوەی بەرنامەیەکی یەک هەواڵی پۆرتاڵی رووداو دێت کە باس لە داهاتووی ئایینەکان دەکات لەنێویشیدا ئایینی ئیسلام.