رووداو دیجیتاڵ
کەشوهەوا و دیمەنی جیاوازی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی عێراق، وایان کردووە گەشتیارێکی زۆر روویان لێبکەن. یەکێک لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان چیای کۆڕەکە کە تاوەکو ئێستاش بەفرێکی زۆری تێدا ماوە، ئەوەش وایکردووە سەرنجی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆخۆی رابکێشێت.
عالیا حازم، گەشتیاری عێراقی دەڵێت، یەکەمجارە سەردانی چیای کۆڕەک و ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، "بەڕاستی ئەم ناوچەیە دڵرفێنە و هەموو شتێک لێرە زۆر جوانە. هیوادارم زیاتر گرنگی بە کەرتی گەشتیاری بدرێت نەک لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە تەواوی عێراق".