رووداو- هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی ٣٩ ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسمدا پهیامێك بڵاودهكاتهوه و دەڵێت "لەیلا ئەوەندە بەرزە، کە لەكاتی لەسێدارەداندا، سەری جەللادەكان لەبنی پێی ئەودا بوو".
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامهکهی بڵاوکردووەتەوە و دەنووسێت " لە یادی 39 ساڵەی شەهیدبوونی لەیلا قاسمدا، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی ئەو ئافرەتە قارەمانە و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی دەنێرین. شەهید لەیلا قاسم سیمبولی گیانفیدایی و بڕوابەخۆبوون و نیشتیمانپەروەری ئافرەتی كوردە، بۆ بەرگریكردن لە بیروبڕوای نەتەوەیی و دیموكراسی".
ئاماژهى بهوهشكردووه " لەیلا قاسم بێبەزەییانە شەهید كرا، بەڵام گیانبەخشینی ئەو، هەڵگری پەیامی سەربەرزی و خۆبەدەستەوەنەدان بوو لەبەرانبەر دوژمنی دڵڕەق و نكۆڵیكار. لەیلا ئەوەندە بەرزە، كە لەكاتی لەسێدارەداندا، سەری جەللادەكان لەبنی پێی ئەودا بوو".
بارزانى دهڵێت " شەهیدبوونی ئەو، وانەیەكە بۆ تاك تاكی ئێمە بە ژن، پیاو، گەنج و پیری كوردستانییەوە، بۆ هەموو شار و دێ و بەشێكی كوردستان. لەیلا قاسم جێگەی شانازی هەموو كوردێكی دڵسۆزە و تاهەتایە دەبێ یادی بكەینەوە، چونكە ئەو فێرمان دەكات لەپێناو ئازادی و سەربەستیدا چۆنچۆنی بژین".
لەیلا قاسم لە دایکبووی 27/12/1950 گەڕەکی نەفتخانەی شاری خانەقینە. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٤ لە کۆلێژی ئادابی بەغدا وەردەگیرێت، پەیوەندی دەکات بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەستێکی باڵای هەبووە لە رێکخستنەکانی ئەو کاتەدا، دوای لە سێدارەدانی لە ساڵی 1974، حکومەتی بەعس رێگەی لە ناشتنی تەرمەکەی گرت لە خانەقین، بۆیە لە گۆڕستانێکی شاری نەجەف بە خاک سپێردرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ