Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان12-05-2025

حەوت لایەن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک کۆبوونەوە؛ یەکێکیان پێش "لەدایکبوون" کشایەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
پێشەوا بەختیار

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

پێشەوا بەختیار

رۆژی بڵاوکردنەوە

12-05-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

7 حیزب و لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک کۆبوونەوە، بەڵام پێش لەدایکبوونی هاوپەیمانێتییەک، بەشێک لە حیزب و لایەنە بەشداربووەکان کشانەوە.
 
ئەو حیزب و لایەنانە ئامانجیان پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش و هاوگوتارە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڵام هەر زوو رەوتی هەڵوێست بێبەریبوونی خۆی لێ راگەیاند.
 
رێبوار كەریم، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتی هەڵوێست دەڵێت، "ئێمە کشاینەوە لەبەر ئەوەی پێمان وایە ئەوەی ئێمە دەمانەوێت تێیدا نیە و متمانەمان پێی نییە، بەتایبەت لە رێککەوتنی دوای هەڵبژاردن. بەتایبەت نەوەی نوێ لەوێ رێککەوتن دەکات لەسەر پۆست و لێرە قسەی دیکە، ئەوە بێ متمانەیی دروست دەکات."
 
هەڵوێستی رەوتی هەڵوێست لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە نوێنەرانی نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری، رەوتی هەڵوێست، بەرەی گەل، بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان و چەند کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە بارەگای رەوتی هەڵوێست لە سلێمانی کۆبوونەوە.
 
شوان رابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، "پێمان وایە ئەو 7 حیزب و لایەنە هاوپەیمانێتی دروستبکەن، هاوکێشەی هێز لە کوردستان دەگۆڕن."
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، جگە لە رەوتی هەڵوێست، 6 لایەنەکەی دیکە لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا هاوپەیمانێتییەکە تاوتوێ دەکەن، ئەگەر بۆ هەرێمی کوردستانیش رێکنەکەون، هەوڵدەدەن بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە لیستێکی هاوبەشیان هەبێت.