رووداو دیجیتاڵ
پارتی دیموکراتی کوردستان، لە فەرمانێکی حیزبدا ژمارەیەک لە بەرپرسی لقەکانی گۆڕی. هەروەها بەرپرسی مەکتەبی دیراساتی حیزبەکەش گۆڕدرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، زانا مەلا خالید، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە جیاتی بڵند ئیسماعیل بووە بەرپرسی لقی دووی پارتی لە هەولێر.
گۆڕانکارییەکانی دیکە بەمشێوەیەیە:
- بڵند ئیسماعیل، کرایە بەرپرسی لقی 10ـی سۆران.
- بەهرام عەریف یاسین، بووە بەرپرسی لقی ئامێدی.
- بەرەڤان حەمدی، لە بەرپرسی لقی ئامێدییەوە بووە بووە جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە نەینەوا.
- چنار سەعد، لە بەرپرسی مەکتەبی دیراساتەوە، بووە جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە هەولێر.
- ئەحمەد کانی بووە بەرپرسی مەکتەبی دیراسات.
- محەممەد خورشید بووە بەرپرسی لقی 12
- هیوا گەیلانی بووە بەرپرسی لقی 24
- خەسرۆ گۆران بووە بەرپرسی لقی 14
- سیروان عاسی بووە بەرپرسی لقی 25
- حوسێن کەلاری بووە بەرپرسی لقی 22ـی گەرمیان
- کرمانج عزەت بووە بەرپرسی لقی 11ـی راپەڕین
- شوان محەممەد تەها بووە بەرپرسی لقی 26ـی گوڵان
ئەو گۆرانکارییە دیارترین گۆڕانکاری حیزبەکەن، لە دوای کۆنگرەی چواردەیەمەوە، کە 03-11-2022 لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ