لە هەولێر پشکنین بۆ زیاتر لە 50 منداڵی کۆنیشانەی داون دەکرێت. پشکنینەکە لەلایەن گرووپی نیو لایفەوە کرا کە لە 50 پزیشک لە بوارە جیاجیاکان و 100 خوێندکاری زانکۆی بەشە تەندروستییەکان پێکهاتوون. گرووپەکە لە ساڵی 2022 دامەزراوە و بەشداربووانی خەڵکی شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، سامەڕا و موسڵن.
پشکنینەکان جۆراوجۆر بوون، وەکو: پشکنینی گشتی، شەکرە و ددان. دواتر بۆ دڵخۆشیی منداڵەکان چەند یارییەکیان بۆ رێکخستن. د. وریا عەجیل، سەرۆکی گرووپی نیو لایف بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم کارەی ئێمە دەیکەین کارێکی مرۆڤدۆستانەیە، متمانەیەک دروست دەکات لە نێوان منداڵ و پزیشک."
لەبارەی ئەوەی بۆچی لە شوێنە گشتییەکاندا پشکنینەکان دەکەن، پزیشکەکە گوتی، تاوەکو منداڵان فێربن پزیشک کاری چارەسەرە.. هەموو منداڵێک لە رووی دەروونییەوە لە پزیشک دەترسێت.
د. وریا عەجیل باسی لە چەند ئامانجێک کرد بۆ چالاکییەکانیان و گوتی، ئەو پزیشکانەی بەشدارن لە چالاکییەکەدا زانستەکەیان لەپێناو کەسانی کەم دەرامەت، بێباوک و نەخۆشی درێژخایەن ببخەشن و خوێندکاران بتوانن بە پشوویەکی درێژ و بە ئارامگرتن لەگەڵ نەخۆش مامەڵە بکەن، هەروەها خوێندکاران دەتوانن زووتر و زیاتر ئەزموون لە پزیشکەکان وەربگرن.