رووداو- هەولێر
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا و داخستنی سنووری ئیبراهیم خەلیل، خواست لەسەر بلیتی فڕۆکە بۆ تورکیا لە باشووری کوردستانەوە زیادی کردووە.
نووسینگەکەنی گواستنەوە ئێستا لە هەموو کات زیاتر سەرقاڵی کارکردنن، نرخی بلیتی فڕۆکە لەم هەفتەیەدا سێ هێندە زیادیکردووە.
دڵدار گەنجۆ بەڕێوەبەری تێرمیناڵی نێودەوڵەتی هەولێر بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" هیچ کاتێک بە قەد ئێستا نرخی بلیتی فڕۆکە بۆ تورکیا هێندە بەرز نەبووتەوە،بە جۆرێک لەم هەفتەیەدا نرخی چوون و هاتن گەیشتووەتە نزیکەی هەزار دۆلار،لە گەڵ ئەوەشدا خەڵک هەر دەیکڕێت"
پەیمان محەممەدی کارمەندی کۆمپانیای گواستنەوە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند:" بەهۆی بەرز بونەوەی نرخی بلیت خەڵکێکی زۆر بۆ کڕینی بلیتی فڕۆکە روو لە هێڵی ئاسمانی عێراق دەکەن چونکە ئەو هێڵە حکومیە و نرخەکان هەروەک خۆیانن".



