شێخ عەلی جەراح ئەلسەباح، وەزیری کاروباری دیوانی میریی کوێت لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، پەیوەندییەکانی کوێت لەگەڵ سەرکردایەتییەکانی هەرێمی کوردستان مێژوویین، "لە سەردەمی خودالێخۆشبوو بەڕێز مستەفا بارزانی و بەڕێز مەسعود بارزانی و ئێستاش جەنابی سەرۆک [نێچیرڤان بارزانی]، بۆیە ئەم سەردانەی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرەخۆشی کردن نامۆ نییە.. بەردەوام کوێت و خوالێخۆشبوو شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر پەیوەندییەکی باشیان هەبووە لەگەڵ هەموو سەرکردەکانی عێراق و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ