فێستیڤاڵێک لە ئیستەنبووڵ بۆ ناساندنی وان سازکرا؛ 'لێرە کولتوورمان دەناسرێت'

13-10-2024
عومەر سۆنمەز
فێستیڤاڵی ناساندنی وان لە ئیستەنبووڵ
فێستیڤاڵی ناساندنی وان لە ئیستەنبووڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پێشانگەی ناساندنی شارەکانی باکووری کوردستان لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەدەچێت. ئەم هەفتەتە تایبەت بوو بە ناساندنی شاری وان. یەکێک لە بەشداربووان دەڵێت، ''ئەمڕۆ دوو جار گریام؛ حەز دەکەین هەموو هەفتەیەک ئەم بەرنامەیە رێکبخرێت.''
 
(10-10-2024) سێیەمین فێستیڤاڵی رۆشنبیریی وان کە لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی وان (VANFED) رێکخرابوو، لە گۆڕەپانی ''یەنیکاپی''ـی ئیستەنبووڵ دەستیپێکرد و هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان و هاوسەرۆکی 13 شارەوانیی دیکە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوون.
 
ئامانج لە فێستیڤاڵەکە ناساندنی کولتوور، مێژوو، جلوبەرگ و خواردنەکانی شاری وان بوو. لە بەرنامە چوار رۆژییەکەدا چەند گۆرانیبێژی ناسراو وەک خێرۆ عەباس، میکائیل ئاسڵان و تارا مامەدۆڤا کۆنسێرتیان سازکرد، فێستیڤاڵەکە تاوەکو ئەمڕۆ یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
 
عەبدوڵڵا زێدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان لەبارەی بەرنامەکەوە بە رووداوی گوت، ''رۆژێکی زۆر خۆشە. لێرە ئێمە بە خۆشی و شادی لەنێو گەلی خۆمانداین و سوپاسی ئەو هاوڕێیانە دەکەین، کە ئەم بەرنامەیان رێکخستووە.''
 
هاوکات رەشات ئەرسەلان، هاوسەرۆکی شارەوانیی شاخێی وان بە رووداوی گوت، ''ئێمە، بۆ کولتوور و هونەری خۆمان لێرەین، گوێز و هەنگوینی ئێمە بەناوبانگە.''
 
شاری وان بە دەریاچەی وان و کۆمەڵێک تایبەتمەندیی دیکە دەناسرێتەوە و یەکێک لە شارە هەرە جوانەکانی باکووری کوردستانە. 
 
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ''ئەنۆ''ـیش لە فێستیڤاڵەکە بوو و گوتی، ''کۆنسێرتێک رێکدەخەین. لێرە کولتوورمان دەناسرێت.''
 
''دڵگرانین و دڵخۆشین''
 
یاڵچن کایا، بەرپرسی لقی ئسیتەنبووڵی کۆمەڵەی وان دەڵێت، ''لێرە نەریتی کۆنی خۆمان دەبینین؛ دڵگران دەبین، دڵخۆشیش دەبین.''
 
مەلا عەبدولخەفار، هاونیشتمانییەکی خەڵکی وان کە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوو بە رووداوی گوت، ''ئەمڕۆ بۆ دڵخۆشی لێرەم؛ دوو جار گریاوم. حەز دەکەین هەموو هەفتەیەک بەرنامەی لەم شێوەیە بەڕێوەبچێت.''
 
پشیلەی وان، بە چاوە شین و زەردەکانی بەناوبانگە. خانەی پشیلە بۆ پێشانگەکە پشیلەیەکی بە ناوی ''بیا'' لە وانەوە بردووەتە ئیستەنبووڵ. بیا سەرنجی زۆر کەسی بۆ لای خۆی راکێشا، بەجۆرێک وێنەیان لەگەڵدا دەگرت.
 
نەریمان چەلیکێ، دەفژەن گوتی، ''ئێمە وەکو کۆمەڵەی دەف لێرەین و دەف دەژەنین.''
 
هەروەها حەبیب ئەجەل، چالاکڤانێکی خەڵکی وان گوتی، ''ئێمە چالاکڤانی وانین و دەمانەوێت دەریاچەکە بە خاوێنی بمێنێتەوە.''

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.