رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکانیدا، نێچیرڤان بارزانی پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق دووپاتکردەوە.
نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى كه له جێگرانى سه‌رۆك و سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوون، سهربهيانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشتنه به‌غدا.
نێچيرڤان بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح جه‌خت له ئارامى و سهقامگيريى عێراق ده‌كه‌نه‌وه

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەیان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان تاوتوێكرد و جه‌ختيان له گرنگيى ئاراميى و سه‌قامگيرى له وڵات و فه‌راهه‌مبوونى ژيانێكى باشتر بۆ هاووڵاتيان كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى پشتگیری بۆ هەنگاوەکانی عەبدولمەهدی بۆ چاکسازی دەربڕی

هەر لەمیانی سەردانەکەیدا، نێچيرڤان بارزانى لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق دۆخى عێراقیان تاوتوێکرد. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكوه‌زيران، عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكاريى ره‌واى هاووڵاتيان ده‌ربڕى.
لەراگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جه‌ختى له پێويستى و گرنگيى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسياريه‌تى و پشتگيريى لايه‌نه سياسييه‌كان له كابينه‌ى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق بۆ چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپاتكرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق و كاريگه‌ريى دۆخه‌كه له‌سه‌ر ته‌واوى عێراق تاوتوێكران، هه‌روه‌ها تيشكخرايه سه‌ر هۆكار و لێكه‌وته‌كانى خۆپيشاندانه‌كان و ئه‌و هه‌نگاو و رێكارانه‌ى بۆ چۆنيیهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان و دۆخه‌كه‌دا نراون و گيراونه‌ته به‌ر.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ى له‌مباره‌يه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، دۆخى ئه‌منيى عێراق به‌گشتى و مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، چۆنيهتيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و هه‌ماهه‌نگيى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌مباره‌يه‌وه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونهوهكەیان بوو.
نێچيرڤان بارزانى: ده‌ستوور خۆى نا، به‌ڵكو جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور كێشه‌يه

نێچيرڤان بارزانى ده‌رباره‌ى بابه‌تى هه‌موارى ده‌ستوورى عێراق دووپاتی كرده‌وه، ده‌ستوور خۆى نا، به‌ڵكو جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوور كێشه‌يه و هه‌ر هه‌موار و گۆڕانكارييهكيش له ده‌ستووردا، ده‌بێ له بهرژەوهنديى عێراق و له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا بێت و مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق به‌گشتى بپارێزێت.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و شاندى ياوه‌رى، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى پەرلەمانی عێراق پێشهاته‌كانى عێراق به‌گشتى و پرسى هه‌مواركردنه‌وه و گۆڕانكاريى ده‌ستووريان به‌تايبه‌تى تاوتوێكرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه هه‌ر هه‌موار و گۆڕانگارييهك له ده‌ستووردا ده‌بێ بۆ خزمه‌تكردن و به‌رژوه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و به‌پێى ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ههنووكهييى وڵات، كارى په‌رله‌مانى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان فراكسيۆنه‌كان، رۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و چۆنيهتيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا و پرۆسه‌ى سياسى له وڵات به‌گشتى خرايه به‌ر باس، بيروڕاش ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى ناوچه‌كه ئاڵوگۆڕكرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ