رووداو - دەڤەری راپەڕین
له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی رانیه لە دەڤەری راپەڕین، سه‌ر بخه‌یته هه‌ر لایێك پڕیه‌تی له‌و منداڵانه‌ی ده‌بووایە له قوتابخانه بن، بەشێکی زۆری ئەو منداڵانە بەهۆی دەستپێنەکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە دەڤەرەکەیان روویان کردووەتە کارکردن.
هه‌ر كه باسێكی قوتابخانه و خوێندن ده‌كه‌یت لە رانیە منداڵی زۆری تامه‌زرۆ بۆ خوێندن له ده‌ورت كۆده‌بنه‌وه، رێبین، یەکێکە لەو منداڵانە و ئه‌مساڵ چاوه‌ڕێ بوو پۆلی حه‌وت بخوێنێت، بەڵام ئێستا لەترسی لەدەستدانی خوێندنەکەی دەگری.
رێبین ئه‌حمه‌د، قوتابی دەڵێ "من هه‌موو شه‌وێك به‌ر له خه‌وتن ده‌گریم بۆ قوتابخانه و هاوپۆله‌كانم، چونكه ساڵانه ئه‌و كاتانه له‌نێو براده‌ره‌كانم بووم، قسەی خۆشمان دەکرد و شتی تازە فێرده‌بووم، كه‌چی ئه‌مساڵ خه‌ریكه ساڵێك له ته‌مه‌نم به‌فیرۆ ده‌ڕوات. ساڵێك، رەنگە بۆ هەندێک کەس بەهای نەبێت، بەڵام بۆ من زۆرە، منی منداڵ تاوانم چییه، كه له خوێندن بێ به‌شم ده‌كه‌ن".
په‌ككه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌و ده‌ڤه‌ره به ده‌یان منداڵی له ده‌وری پیشه و كاری جۆراوجۆر و سه‌ر شه‌قام كۆكردووەته‌وه و، خه‌ریكه له خوێندن بێ هیوا ده‌بن.
یوسف كه‌ریم، قوتابییەکی دیکەی رانیەیە و دەڵێ "ناچارم خۆم به كارێكه‌وه سه‌رقاڵ كه‌م، قوتابخانه و خوێندنم ئه‌مساڵ وه‌ستاوه و هیچ هیوایێكیشم پێی نه‌ماوه و خه‌ریكی ئه‌و كاره‌م، به‌ڵام ترسم هه‌یه لەوەی بەیه‌كجاری پێی سه‌رقاڵبم و واز له خوێندن بێنم".
زیاتر له دوو مانگ به‌سه‌ر بایكۆتی ده‌وامی مامۆستایانی راپەڕین تێده‌په‌رێت و، ده‌رگاكانی قوتابخانه به داخراوی ماونه‌ته‌وه و ته‌خته‌ی وانه‌ی پۆله‌كانیش ئه‌مساڵ هیچیان له سه‌ر نه‌نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانیش سوورن له سه‌ر به‌رده‌وامی بایكۆت.
هه‌ندرێن وه‌رتی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی لە راپه‌رین دەڵێ "تاوەکو ئیستا له راپه‌رین بایكۆت به‌رده‌وامه و، ده‌رگای هیچ قوتابخانه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ته‌وه، تاوەکو جێبەجێکردنی تەواوی داواکارییەکانیشمان دەرگاکان ناکرێنەوە، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وای كردووه ئێمه ناچاربین بایکۆت بکەین، ئەگەر نا ئێمه له هه‌موو كه‌س زیاتر له خه‌می خوێندنی ساڵێكی منداڵانین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ