رووداو - هەولێر
لە شاری میاندواوی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای تێپەڕبوونی 70 رۆژ بەسەر بێسەرشوێنبوونی گەنجێکدا، تەرمی پارچە پارچەکراوی لە چاڵێکدا دۆزراوە.
ئاگرکوژێنەوەی میاندواو تەرمەکەی دۆزیوەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس ئەو کوڕە بەدەستی باوکی خۆی کوژراوە.
،بەپێی میدیا لۆکاڵییەکانی ئێران باوکی قوربانییەکە لە لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ئاشکرایشیی کردووە کە دوای کوشتنی جەستەی کوڕەکەی پارچە پارچە کردووە و خستوویەتییە نێو چاڵێکی 15 مەتر قووڵ.
دوای ئەوەی پۆلیس بەڕێوەبەرایەتیی ئاگرکوژاندنەوە ئاگاداردەکاتەوە، بە هاوکاری هێزی ئینتیزامی تەرمی پارچە پارچەکراوی قوربانییەکە لە چاڵ دەرهێندراوە و رادەستی پزیشکی دادوەری کراوە.
پۆلیسی میاندواو هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەی ئاشکرانەکردووە و تەنیا رایگەیاندووە؛ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و دوای گەیشتن بە ئەنجامەکان زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ