Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی پارتی و یەکێتی

لۆگۆی پارتی و یەکێتی

کوردستان13-12-2025

سێشەممە پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیروان عەباس

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سیروان عەباس

رۆژی بڵاوکردنەوە

13-12-2025

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی سێشەممە، 16ی کانوونی یەکەم، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.

رۆژی شەممە، 13ی کانوونی یەکەمی 2025 هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پارتی و یەکێتی رێککەوتوون بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆببنەوە."
 
چوارشەممە 10-12-2025، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا لە هەولێر لەبارەی دانوستاندنی شاندی دانوستاندنکاری پارتی و حیزبەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەت رایگەیاند، ''ئەوەی کە من لە هەردوولا دەیبینم، جۆرێک لە گەشبینی هەیە.''
 
سەعدی ئەحمەد پیرە گوتی، ئێستا لە بەردەم دوو بەرنامەی گرنگی پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندان، ''ئەگەر ئێمە (پارتی و یەکێتی) لە هەرێمی کوردستان یەکگرتوو نەبین، نەتوانین حکومەت پێکبهێنین، بێگومان لە بەغداش دەکەوینە دژی یەکدی و لاواز دەبین.''
 
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ پارتی لە بەغدا بەهێز بن، ''پێویستە لە هەولێر، کەرکووک و موسڵ یەکگرتوو بین، ئەگەر نا لەوێ لاواز دەبین.''
سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەو کۆبوونەوەیەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێ، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆبوونەوەیان دەبێت.
 
زیاتر لە 13 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕبووە و سەرەڕای دانوستاندنی یەکێتی و پارتی تاوەکو ئێستا نەتوانراوە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت. ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی گوتی: ''ئێمە هێزێکی سەرەکین لە هەرێمی کوردستان و پارتیش هەر بەو شێوەیەیە، ناکرێ پارتی چاوەڕی بێ یەکێتی چی بداتێ یان پێچەوانەکەی. دەبێ رێکبکەون پێکەوە حکومەتێک پێکبهێنن.''
 
پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی رابردوویاندا، توانییان لەسەر کارنامەی حکومەت بگەنە لێکتێگەیشتن، بەڵام کاتێک هاتنە سەر پۆستەکان، کۆبوونەوەکان ئاستەنگیان تێکەوت. سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت، ''باسی دیدگای هاوبەش دەکەن، بەڵام ئەگەر لەسەر پرسی دابەشکردنی دەسەڵات و شێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت رێکنەکەون، دیدگای هاوبەش بایەخی نییە. پێویستە لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون.''
 
پارتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 39 کورسی و یەکێتیش 23 کورسی بەدەستهێنا.