Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی لە هەولێر، لە پاش بۆردوومانکردنی. وێنە: رووداو

ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی لە هەولێر، لە پاش بۆردوومانکردنی. وێنە: رووداو

کوردستان14-02-2024

لیژنەی بەرگریی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر: ماڵێکی سڤیل کراوەتە ئامانج

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆران حوسێن

رۆژی بڵاوکردنەوە

14-02-2024

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، راپۆرتی لیژنەکەیان سەبارەت بە هێرشەکەی سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی لە هەولێر تەواو بووە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە ماڵی هاووڵاتییەکی سڤیل کراوتە ئامانج.
 
15ـی مانگی رابردوو ئێران بە مووشەک ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری کوردستانی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە ئەو سەرمایەدارە و منداڵێکی و دوو کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا.
 
شەش رۆژ دواتر لیژنەیەک لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەردانی شوێنی بۆردوومانەکەیان کرد و بڕیاریاندا راپۆرتی خۆیان لەبارەی هێرشەکە بنووسن.
 
سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نووسینی راپۆرتەکە کۆتایی هاتووە و لەکاتێکی نزیکدا ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقی دەکەن.
 
بۆ پاساوی هێرشەکەیان، ئێران بانگەشەی ئەوەی دەکرد، گوایە شوێنێکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلیان لە هەولێر کردووەتە ئامانج.
 
لەبارەی نێوەڕۆکی راپۆرتەکەیانەوە سەگڤان سندی گوتی، "جەختکراوەتەوە کە ئێران ماڵێکی سڤیلی کردووەتە ئامانج و ئەوانەشی بوونەتە قوربانی هەر سڤیلن".
هێرشەکە کە سوپای پاسدارانی ئێران لە ئەستۆی گرت، کاژێر 11:30ی خولەکی شەوی 15-01-2024، ئەنجامدرا.
 
لەو هێرشەدا 16 کەسی دیکە بریندار بوون، لەنێویاندا هاوژین و دوو کوڕی پێشڕەو دزیی هەبوون.