گالەری

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
24 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
 
لە هەولێر، کێبڕکێیەک بۆ زیاتر لە 150 کەو بە بەشداریی خاوەن کەوەکان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
 
ئەم چالاکییە بووەتە نەریتێکی ساڵانە، تێیدا بەهێزترین و جوانترین کەوەکان دەخرێنە رکابەرییەوە. دوای بردنەوە، ئەو کەوانەی توانایەکی بەرچاویان هەیە بۆ فرۆشتن نمایش دەکرێن و نرخی هەندێکیان لە 100 دۆلارەوە تاوەکو 2000 دۆلاری ئەمریکی دەڕوات.
 
بە پێچەوانەی شەڕە کەڵەشێر، "شەڕە کەو" تووندوتیژیی خوێناویی تێدا نییە و زیاتر وەک نمایشێکی هێز و دەنگ دەبینرێت؛ هەر کەوێک لە رکابەرەکەی بترسێت و پاشەکشە بکات، بە دۆڕاو هەژمار دەکرێت. باشترین کاتیش بۆ ئەم رکابەرییە، کاژێر 05:00ـی بەیانییانی وەرزی زستان و بەهارە، چونکە لەو کاتەدا کەو لەوپەڕی چالاکیدایە و فێنکیی کەشوهەوا یارمەتی دەدات باشترین نمایشی هێزی خۆی بکات.