وەزارەتی دارایی: رۆژی پێنجشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەش دەکرێ

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێ، رۆژی پێنجشەممە مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانەی دوای تەممووزی 2024 دامەزراون، دابەش دەکرێ.
 
رۆژی سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "رۆژی پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، مووچەی مانگی ئاداری مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێ."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە هەمان رۆژدا مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێ کە لە دوای 1ـی تەممووزی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.
 
لەبارەی سەرچاوەی دابینکردنی پارەی ئەو مووچانە، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێ.
 
رۆژی 9ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "پارەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە 957 ملیار و 122 ملیۆنە گەیشتە سەر هەژماری بانکی ناوەندی" و یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە کراو لە سێ رۆژ مووچەی هەموو مووچەخۆران دابەشکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان: پیرۆزە و پشتیوانی داخوازییەکانتانین

سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئایینی ئێزدییەکان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئێزدییەکان بەشێکی رەسەنی گەلی کوردستانن و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ داخوازییەکانیان دووپاتکردەوە.