رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە ئەم بەیانییە لە زاخۆ بوو. بەشداریکرد لە 30ـەمین ئاهەنگی خولی پێگەیاندن لە کۆلێژی سەربازیی زاخۆ.
لە رێوڕەسمی ئاهەنگی دەرچووانی ئەو ئەفسەرانەی پێشمەرگەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە گوتارێکی پێشکێش کرد.
لە گوتارەکەی باسی چەند پرسێکی هەنووکەیی و گرنگی کرد، لەوانە، یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دۆخی ناوچەکە کرد.