رووداو - ئه‌نقه‌ره
گوته‌بێژی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، باشووری كوردستان بڕیارێكی بوێرانه‌یان داوه به‌ئه‌نجامدانی گشت‌پرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه ده‌بێته مۆڕاڵێكی گه‌وره بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. داواشیکرد، بەرێژەیەکی زۆر بەشداریی گشتپرسی بکرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا به‌هۆی ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په كه هاوكات سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی حورییهته، عوسمان بایده‌میر گوته‌بێژی هه‌ده‌په گوتی: "باشووری کوردستان بە بەشداریی زۆربەی لایەنە سیاسییەکان بەرەو گشتپرسی هەنگاو دەنێن هیوادارم خەڵکی کورد بە رێژەیەکی زۆر بەشداریی لەو گشتپرسییە بکەن و بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان."
بایده‌میر پێیوایە ئەمە گۆڕانکارییەکی زۆر گەورە دەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هه‌روه‌ها "دەبێتە مۆراڵێکی زۆر گەورە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
گوته‌بێژی هه‌ده‌په پێیوایە"بوونی هەر قەوارەیەکی سیاسی کوردی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ تورک و فارس و عەرەب هەڕەشە نین، ئێمە سەلماندوومانە و له‌مباره‌یه‌وه خاوه‌ن ئه‌زموونین، ئەو گشتپرسیەش کە لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێت هیوادارم سەرکەوتوو بن و پیرۆزباییان لێدەکەم. بڕیارێکی زۆر بوێرانەیان داوە".
بایده‌میر هیوای خواست لە رۆژانی زۆر نزیکی داهاتوودا لێکتێگەیشتن لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی باشوور دروست ببێت و کۆتایی بە هەموو رق و دژایەتییەک بهێنن ، گوتەبێژی هەدەپە گوتی "دووبارە دەیڵێمەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، عەرەب چ مافێکی هەبێت ، تورک چ مافێکی هەبێت ، فارس چ مافێکی هەبێت پێویسته کوردیش لە باشووری کوردستان هەمان مافی هه‌بێت ، چونكه ئه‌وانیش گه‌لێكن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و پێویستە هەموو کەسێک رێزی لێ بگرێت و لێی تێبگات و پشتیوانی بکات."
داڕشتنەوە؛ عومەر شایان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ