رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، لە هەولێر دەستیان بەسەر کیلۆیەک مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و هێرۆیین و بڕێک پارەی ساختەدا گرتووە.
لە راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، 13ی ئەیلوولی 2023 دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەکان توانییان سێ تۆمەتبار لە شاری هەولێر دەستگیر بکەن.
لەو چالاکییەدا، وەکو بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و هیرۆیین لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە دەستیان بەسەردا گیرا.
تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ