رووداو - سلێمانی
كتێبخانەی گشتی سلێمانی لە یادی 72 ساڵەی دامەزراندنیدا، بۆ هاوكاریكردنی زیاتری خوێنەران و پاراستنی كتێبەكانی و ئاسانكاری گەڕان بەدوای سەرچاوەكاندا پرۆژەی سیستەمی ئەلكترۆنی خستە كار.
بەگوتەی بەرپرسانی كتێبخانەكە پرۆژەكە 600 هەزاری دیناری عێراقی تێچووە و 15 كۆمپیوتەریش لەلایەن سەرۆككۆماری عێراقەوە پێشكەشی كتێبخانەكە و پرۆژەكە كراوە.
ئالان رەئوف، بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی بۆ رووداو گوتی "بۆ دەرچوون لە شێوازە كلاسیكییەكەی باشترین رێگە بۆ ئێمە ئەم سیستەمە ئەلكترۆنییەیە و هەم بۆ ئێمە باشە و خوێنەریش ماندوو ناكات".
ئەوانەی جاران روویان لەم كتێبخانەیە كردووە بۆ دەست كەوتنی كتێبێك دەبوو زۆرتر كات سەرقاڵی گەڕان بن، خوێنەران سیستەمی بە ئەلكترۆنیكردنی كتێبخانەی گشتی بەكارێك گرنگ دەزانن.
كتێبخانەی گشتی سلێمانی، لە 13-10-1994 لە گەڕەكی سابوونكەران لەلایەن پیرەمێردی شاعیرەوە دامەزاروە پاشان لە ساڵی 1964شوێنەکەی گواستراوەتەوە و كتێبخانەكە نزیكەی 120 هەزار سەرچاوەی كتێب و دەستنووسی تێدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ