رووداو- هەولێر
رێکخراوی تاکۆ بۆ پرسە دروونی و کۆمەڵایەتییەکان، لە بەیاننامەیەکدا، داوادەکەن دەرفەتێکی دیکە بەو قوتابیانە بدرێ، کە بە هۆی هەڵەیەکەوە یان نەزانین، فۆڕمی زانکۆلاینیان بە تەواوی پرنەکردووەتەوە، "نەشیاوە قوتابی و خوێندکاری ئێمە کە تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمترە" بە هۆی هەڵەیەکەوە باری دەروونییان تێک بدرێت.
دەقی بەیاننامەکە:
بۆ زانکۆ لاین
بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا
بۆ سەرجەم راگەیاندنەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
بەڕێزان دەستخۆشی کارەکانتان لێدەکەین بۆ دانانی سیستمێکی پێشکەوتوو بە تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ پرکردنەوەی فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان، هاوکات ئێمە وەک ڕێکخراوی تاکۆ بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان دوو کێشەی زانکۆلاین دیاریدەکەین لەگەڵ پێشنیاری چارەسەرو دهیخهینه بهردهستی ئێوهی بهڕێز.
بەوپێیهی کە ڕێکخراوەکەمان لەسەر پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی ناو کۆمەڵگاکەمان کاردەکات، بۆیە زۆر بەگرنگی دەزانن کە سەرنجتان بۆ دوو کێشەی ناو زانکۆلاین رابکێشین کە بەرای ئێمە ئەگەر چارەسەرنەکرێن زیانی دەبێت بۆ ژیان و دەروونی قوتابیان و خوێندکاران، دەیانکاتە تاکێکی پاسیڤ لە کۆمەلگاکەماندا و توشی بێهیوایی و تەنگەژەی دەروونی و کۆمەڵایەتیان دەکات.
بەهۆی تێکەڵاویمان لەگەڵ قوتابیان و خوێندکاران و درککردن بەکێشەکانیان ، ئێمە زیاتر دەتوانین هەست بەو دوو کێشەیە بکەین کە تا چ رادەیەک کاریگەری خراپییان کردووەتەسەر باری دەروونی قوتابیان و خوێندکاران.
کێشەکانیش ئەمانەن:
یەکەم، بەهۆی پڕکردنەوەی بەهەڵە لە فۆرمی زانکۆلاین، هەندیک قوتابی و خوێندکار ناویان لە زانکۆ نەهاتووەتەوە، ئەوە لەکاتێکدایه کە کۆنمرەکانیان شایستەی بەشێکی کۆلێژەکانە.
دووەم، ژمارەیەکی زۆری قوتابیان و خوێندکاران بێبەشکراون لە زانکۆو پهیمانگاکان که ناڕهزاییهکی زۆری خوێندکاران و کهسوکاریانی لێکهوتۆتهوهو بارێکی ناههمواری دهروونی بۆ ئهو خوێندکارانه دروستکردووهو تاگەیشتووەتە ئەو رادەی کە بهشێکیش له پهرلهمانتاران داوای چارهسهرکردنی کێشهی وهرنهگرتنی خوێندکارانیان کردووه.
پێشنیاری چارەسەرمان بۆ ئەو دوو کێشەیە:
یەکەم، چارەسەر بۆ کێشەی بەهەڵە پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین.
بەڕێزان نەشیاوە قوتابی و خوێندکاری ئێمە کە تەمەنیان لە 19 ساڵ کەمترە و لەسەرەتای ژیاندان ، بەهۆی هەڵەیەک لە پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین، ئیتر بهێڵین ژیان و باری دەروونیان تێکبچێت و تووشی تهنگهژهی دهروونی ببن، خۆتان دەزانن هەموو سیستمەکانی جیهان لەپێناو خۆشەبەختی مرۆڤەکان دادەنرێن و مرۆڤ بە ئامانج وەردەگیرێت، بۆیە دەکرێت بەردەوام کهموکوڕی سیستمەکان چارەسەربکرێت بە ئامانجی خۆشبەختی مرۆڤەکان، لەو روانگەیەوە داواکارین دەرفەتی راستکردنەوەی ئەو هەڵەیە بدەنە ئەو قوتابی و خوێندکارانە.
بهلای ئێمەی توێژەرانی دەروونی و کۆمەڵایەتی زۆرنەشیاوە بەهۆی هەڵەیەکی چەند دەقیقەیی یان چەند کاتژمێری ، کە زۆرجار بەهۆی دڵەراواکێ وه دروست دەبێت بۆیان ، لێ بگەڕێن ژیانی نەوەکانی وڵاتەکەمان تێکبچێت و باری دەروونیان خراپ ببێت و توشی بێهیوایی ببن لە ژیاندا، بۆیە داواکارین بەڕێزتان چانسی ئەوەیان پێ بدەن کە ئەو هەڵەیە راستبکەنەوە و بەپێی کۆنمرەکانیان ، چ بەشێک لەگەڵ کۆنمرە و خواستیان دەگونجێت ، تکایە لەو شێوێنانە هەلی خوێندنیان پێ بدەن.
دووەم ، چارەسەر بۆ کێشەی وەرنەگرتنی ژمارەیەکی زۆری دهرچووان لە زانکۆ و پەیمانگاکان:
بەڕێزان بێ هیواکردنی قوتابیان و خوێندکاران لەدوای دوانزەساڵ خوێندن شیاونییە، بۆیە پێشنیارمان ئەوەیە کە بتوانن بەهەمائاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و سەنتەرەکانی راهێنان و بەسیستمێکی رێکوپێک دەرفەتی خوێندن بکەنەوە بۆ ئەو قوتابیانە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی (پرۆفیشناڵ دبلۆمی پەکساڵە) لە بوارەکانی (کۆمپویتەر، زمانی ئینگلیزی ، زمانی ئینگلیزی، زمانی فارسی، بواری کارگێری، مارکێتین ، بوارە پێویستەکانی بازاڕی کار .....).
بۆئەوەی دوای تەواوکردنی خوێندنەکەیان ببنە خاوەن بڕوانامەیەکی پرۆفیشنال ــ ممارس ــ تا بتوانن لەسەر بنەمای ئەو بڕوانامەیە لە کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکان هەلی کار بۆخۆیان بدۆزنەوە ، لە بواری وەرگێڕان، یان کاری کۆمپیوتەر، یان کارگێڕی ، مارکێتین...
خۆشتان زیاتر شارهزان که سیستمی دبلۆمی پرۆفیشنال له بواره جیاجیاکان له زۆربهی وڵاته پێشکهوتووهکان کاری پێ دهکرێت ، که لهو ڕێگهیهوه دهرفهت دهڕهخسێنرێت بۆ ههزاران کهس که بتوانن له بواری دڵخوازی خۆیان بخوێنن و بڕوانامهی ممارس بهدهستبهێنن و بههۆی ئهو بڕوانامهیهوه کار بۆخۆیان مسۆگهر بکهن، یان بواری کاریان بگۆڕن.
ئێمە وەک ڕێکخراوی تاکۆ بەپێویستی دەزانین تەعبیربکەین لە خەمە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان و بە تەنگ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتیەکانەوە بین..
تکایە لەپێناو پارستنی سەرچاوە مرۆییە بەنرخەکەی کوردستان ئەو دوو پێشنیارەی ئێمە رەچاوبکەن، لە پێناو دەروون دروستی لاوانی ئەم وڵاتە، لەپێناو نەهێشتنی تەنگەژە دەروونی و کێشە کۆمەلایەتی و دەروونییەکان.
ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەبێت سەرجەم سیستم و دامەزراوەکان بۆ خۆشبەختی و بەختەوەری مرۆڤەکان کاربکەن و دڵنیان کە ئێوەی بەڕێزیش لەو روانگەیەوە کاردەکەن و پشتوانی پێشنیارەکەمان دەبن.
ژمارە تەلەفۆن بۆ پەیوەندی 07701572542
ڕێکخراوی تاکۆ بۆ پرسە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان
13/11/2013

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ