Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی

کوردستان14-11-2025

سەرۆک بارزانی بۆ خەڵکی سلێمانی: شایستەی هەموو جۆرێک لە پێشكەوتن و پێشەنگین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

14-11-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا دەڵێت، "لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم".
 
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ هەینی، 13-11-2025، پەیامەکەی بڵاوکردەوە.
 
لە پەیامەکەدا هاتووە، "سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە، شاری شەهیدانی 9ی حوزەیران و مەنعە تەجەوەلەكەی 1963 و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمكار و زۆردار و رژێمە یەك لەدوای یەكەكانە. سلێمانی وەك هەر شار و دەڤەرێكی دیکەی كوردستان هەمیشە شوێنی هەڵكەوتنی ئەدیب و شاعیر و كەسایەتی و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕانی كورد بووە و رۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە".
 
سەرۆک بارزانی هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، "لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چین و توێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە، ئەو رێز و پێشوازییە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە".
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی دەڵێت، "لەو یادەدا هیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی هەموو جۆرێک لە پێشكەوتن و پێشەنگین".
 
13ی 11ی 1784 بە رۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی دیاریکراوە و ئەمڕۆ 241 ساڵ بەسەر بنیاتنانیدا تێدەپەڕێت.