رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە 16-01-2023، رێوڕەسمی 109یەمینی دەرچووانی بەتالیۆنی مغاویریی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرڤانی لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا چەند نمایشێکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون. لەو خولەدا 618 پێشمەرگەی زێرەڤانی ئاهەنگی دەرچوونیان هەبوو.
خولەکە لە ماوەی 30 هەفتە و رۆژانە بۆ ماوەی هەشت کاژێر پێشمەرگەکان راهێنان و مەشقی سەربازییان لەلایەن تیمی کاریبنەری ئیتاڵی پێدەکرا. لە رۆژی 01-04-2021 دەستیان بە خولەکە کرد.
پرۆگرامی مەشقەکان بریتیی بوون لە:
- مەشقی بنەڕەتیی سەربازی
- پیشەی گۆڕەپان
- مەشقکردن لەسەر مەترسییەکان
- بەرزکردنەوەی ئاستی جەستەیی
- چەکی پیادەی سووک و مامناوەند
- خوێندنەوە و بەکارهێنانی نەخشە
- تەعبیەی دەست و پەل
- شەڕکرن لە شوێنی ئاوەدان و کێوماڵکردن
- نەهێشتنی ئاژاوەگێڕی
- چەندان وانەی تیرۆریی سەربازی
هێزی زێرەڤانی ساڵی 2006 - 2007 دامەزاروە. زیاتر لە هەشت لیوای هەیە. لەگەڵ چوار فێرگەی مەشق و راهێنان.